|
دیمانه/ رزگاركۆچه‌ر
r_kochar@hotmail.com
لیوای 34 و هه‌ندێ گرفتی تر ماوه‌یه‌كه له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسی لێده‌كرێت بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له هه‌ندێ گرفت كه له‌ناوچه‌كانی خانه‌قین وناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه دیاری حسین به‌رپرسی لقی 15 ی پارتی دیموركاتی كوردستان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی داینه‌وه .
ره‌وشی ئێستا خانه‌قین چۆنه ؟
به‌گشتی ره‌وشی ناوچه‌كه پێشتریش له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسمان كردووه به نیسبه‌ت خانه‌قین ره‌وشی ئه‌منی زۆر زۆر باشه و به‌ره‌و پێشیش چووه به نیسبه‌ت قه‌ره‌ته‌په‌و مه‌نده‌لی كرژی هه‌بوو تیرۆرستان ناوه ناوه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام ده‌توانین بڵێین له خانه‌قین ساڵێك جارێك بۆ تێك دانای ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه كرده‌یه‌كی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه ئێمه وه‌ك هَیزه كوردستانیه‌كان له‌م ناوچه‌یه له‌پاش پرۆسه‌ی رزگاری عێراق له‌به‌رده‌م هه‌موو پلانی تیرۆرستان وه‌ستاوین ئێستا له‌م ناوچه‌یه ئۆپه‌راسیۆنی سوپای عێراقی هه‌یه تا ئێستا نه‌گیشتونه‌ته خانه‌قین به‌لاَم گه‌یشتونه جه‌له‌ولاو نه‌دا هه‌رچه‌نده له كاتی ئۆپراسیۆنه‌كان هه‌ندێ گرفت دروست بوو سوپای عێراق گوتیان ئێمه له‌م ناوچه‌یه باره‌گای حزبه كوردستانیه‌كان ده‌پشكنین و نابێت ئاڵای كوردستان له‌م ناوچه‌یه هه‌بێت وه نابێت هێزی پێشمه‌رگه له‌م ناوچه‌یه هه‌بێت به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن خه‌ڵك و هێزه كوردستانیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه قبول نه‌كرا چونكه وه‌ك خۆتان ده‌زانن ئه‌م ناوچانه به شێكه له خاكی كوردستان پێشمه‌رگه‌ش لێره بۆ به‌رگری كردن له خه‌ڵكی كوردستان لێره‌یه له‌سه‌ر خاكی خۆیه‌تی ..
له قسه‌كانت هه‌ست ده‌كرێت پلانێكی گه‌وره دژ به كورد له‌م ناوچه‌یه به‌رێوه‌وه‌یه , كێن ئه‌وانه‌ی كار بۆ ئه‌و پلانه ده‌كه‌ن ؟
به ته‌ئكید خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن كار بۆ ئه‌م پلانه ده‌كه‌ن بۆ نموونه له‌م ماوه‌ی پێشوو له گه‌ڵ پارێزگاری دیالی ئه‌و شتانه‌شمان باس كرد ئه‌و زۆر به‌راشكاوانه ده‌ی گوت یه‌كێ له گرفته‌كانی ئێمه كار به‌ده‌ستانی ناو ئه‌و حكومه‌تن ئه‌وانه‌ی جاران به‌عسی بوونه و ئێستا له‌ناو حكومه‌ت پێگه‌یه‌كی قایم میان هه‌یه و ده‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ سه‌رۆك هۆز و پۆلیس وكۆنه به‌عسی له‌م ناوچه‌یه قایم كردووه پارێزگاری دیالا زۆر به راشكاوانه ته‌ئكید ده‌كردووه كه ئه‌وانه‌ن ئه‌و پلانه دژ به كورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن , له سنوری پارێزگای دیالاش كێشه‌و گرفت هه‌بووه من پێم وایه له‌وانه‌یه شه‌خصی مالیكی ئه‌و پلانه نه‌گێرێت به‌ڵام به ته‌ئكید ده‌ڵێم سه‌د له سه‌د خه‌ڵكانێك ماوه‌یه‌كی زۆر خۆیان بۆ پیلانێك دژ به كورد ئاماده كردووه و به ئاشكراش له راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وانمان بیستووه .
له قسه‌یه‌كت له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ڵێت كاتێك سوپای عێراق باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و پاره‌گای حزبه كوردستانیه‌كانی پشكنێ ده‌بێت به‌سه‌ر لاشه‌ی ئێمه تێپه‌رێت ئه‌و قسه‌یه‌ت تا چه‌ند له بۆچوونی هاوڵاتیه‌كی خانه‌قین ده‌بینرێت ؟
پێم وانیه هیچ كه‌س هه‌بێت قبول بكات زولمَی لێبكرێت به بۆچونی ئێمه ئه‌گه‌ر شتێكی وا له‌م ناوچه‌یه رووی دا ئه‌وا كه‌م كردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه دوژمنایه‌تیه له‌گه‌ل ئێمه چونكه ئێمه به‌شێكین له‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا له به‌غدا هه‌یه ئێمه ئه‌و حكومه‌ته‌مان دامه‌زراند وشه‌رعه‌یه‌تمان داونه‌تێ بۆیه به ته‌ئكید ئێمه كه قوربانیمان بۆ ئه‌م حكومه‌ته داوه ده‌بێت ئه‌و حكومه‌ته‌ش بای ئه‌ونده‌ی تێدا هه‌بێت تا وه‌ك به‌عس ره‌فتار نه‌كات چۆن خالید عه‌تیه ده‌ڵێت خه‌ڵكانێك هه‌نه ده‌یانه‌وێت ئه‌و حكومه‌ته تێك بده‌ن چونكه چاویان به‌وه هه‌ڵنایه‌ت عێراقیه‌كان هه‌موو پێكه‌وه وڵاتێكی فروان به‌رێوه ده‌بن بۆیه ئێمه پێمان وایه ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێت گرفت بۆ پارته كوردستانیه‌كان دروست بكه‌ن و بببنه كۆسب له‌به‌رده‌م بزافی رزگاری خوازی كوردستان ئێمه به پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌یان دژمێرین بۆیه به‌ڵی به ته‌ئكید خه‌ڵكی خانه‌قین هه‌ر هه‌مووی ئه‌و ئاماده باشیه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت تا به‌رگری له شاره‌كه‌ی خۆی بكات .
له‌سنوری ئه‌م ناوچه‌یه كۆمه‌ڵێك حزبی كوردستانی هه‌ن تۆ وه‌ك به‌رپرسێكی پاره‌تی هه‌ڵوێستی پاره‌تیت بۆمان شی كردووه باشه هه‌ڵوێستی حزبه كوردستانیه‌كانی تر چۆنه ؟
پێم وایه هه‌ر كه‌سێك قوربانی بۆ ئه‌م نیشتمانه دابێت و قوربانی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد دابێت ده‌بێت هه‌مان هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی هه‌بێت ده‌بێت مقاوه‌مه بكات ئه‌وه‌ی ماقاوه‌مه‌ی ئه‌و پلانه نه‌كات خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات چونكه ئێستا له‌ناو جه‌ماوه‌ر هه‌ڵوێستی من دیاره هه‌ڵوێستی ئه‌وانیش دیاره جه‌ماوه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه ته‌قیم ده‌كات .
پێت وایه ئه‌گه‌ر پلانێك بۆ دووباره داگیر كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌بێت به‌رگری ده‌بێت ؟
من ناتوانم بڵێم سه‌دی سه‌د ئه‌و هه‌ڵوێسته له حزبه‌كان ده‌بیندرێت هه‌رچه‌نده ده‌بێت خه‌ڵك و حزبه‌كان مقاوه‌مه بكه‌ن به‌ڵام دڵنیام خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام ئه‌وه قبول ناكات جارێكی تر ناوچه‌كه‌یان داگیر بكرێته‌وه بۆیه من پێم وایه ئه‌وان به‌رگری ده‌كه‌ن .
ئێستا له‌ناو سوپای عێراق چه‌ندین ئه‌فسه‌ری كورد هه‌یه كه ئێستا له‌م ناوچه‌یه شه‌ری تیرۆرستان ده‌كه‌ن ئایه ئه‌وان ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق داوایان لێبكات باره‌گاكانی حزبه كوردستانیه‌كان بپشكنن پێت وایه ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌موو ده‌ست كه‌وته ده‌بن كه حكومه‌تی عَیراق پێ‌ی به‌خشیوون یان له‌گه‌ل میله‌ته‌كه‌ی خۆیانم ده‌بن ؟
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئه‌فسارنه به ته‌زكیه‌ی حزبه كوردستانیه‌كان ره‌وانه‌ی ناو ئه‌م سوپای عێراق كراوون چونكه وه‌ك له سه‌رتا باسم كرد حكومه‌تی عێراق هه‌موو ده‌م و ده‌زگاكانی له‌سه‌ر پشتی حزبه كوردستانیه‌كان دروست بوو به‌تایبه‌تی وه‌زره‌تی به‌رگری كه چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پایه به‌رز ئه‌و وه‌زراته به‌رێوه ده‌به‌ن ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش كه ئێستا له ناوچه‌كه‌ن بونه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌هێز ببێته‌وه پاشان ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك له كورد بكرێت پێم وانیه ئه‌وانی قبوڵی ئه‌وه بكه‌ن چونكه وه‌ك باسم كرد ئه‌وان هه‌موو به ته‌زكییه‌ی ئێمه و حزبه كوردستانیه‌كان ره‌وانه‌ی ناو سوپای عێراق كراون بۆیه پێم وانیه ئه‌گه‌ر به‌یانی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك هه‌بێت ئه‌وان قبولی ئه‌وه ناكه‌ن چونكه ئه‌وان جاران پێشمه‌رگه بوونه .
پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد وه‌فدێكی ره‌سمی ره‌وانه‌ی به‌غدا كرد و نوێنه‌ری مالیكیش سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كرد پێت وایه ره‌وشكه به‌ره‌و ئاڵۆز بوون ده‌چێت یان به‌ره‌و هَیمن بونه‌وه ده‌چێت ؟
لێره دوو كێشه هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردوو نوێنه‌ری مالیكیش سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كرد چونكه وه‌ك وتم لێره كێشه‌ی لیوای 34 هه‌یه له‌گه‌ل كێشه‌ی فه‌وجی 1 ی لیوای 18 كه به‌رنامه‌یان هه‌یه له‌م سنوره نه‌مینێت به‌نه‌یسبه‌ت لیوای 34 نوێنه‌ری نوری مالیكی گوتی ئێمه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی سلاَو بۆ ئاڵای كوردستان بكه‌ین نه‌وه‌ك كیشه دروست بكه‌ین و ئه‌و ئاڵایه بهێنینه خوار هه‌ڵوێستێكی جوانی پشان دا به نیسبه‌ت گواستنه‌وه‌ی فه‌وجی 1 ئێمه به پیلان و موئامه‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی دژ به كورد داده‌نین نا بێت قبول بكرێت
ئه‌و پلانه كه باسی ده‌كه‌یت پێت وایه خۆمان وه‌ك كورد ده‌ستمان تێیدا هه‌بێت یان حكومه‌تی عێراق ده‌مێكه كاری ئه‌و بۆ پلانه كردووه ؟
نه‌خێر له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی ده‌بینم
باشه وه‌ك خۆت باست كرد كورد هه‌یكه‌لی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌رێوه ده‌بات ؟
ئاخر له‌وانه‌یه ئێستا كاك بابه‌كر زیباری به كارێكی ره‌سمی ده‌رچوبێت تا ئه‌و ده‌گه‌ریته‌وه ئه‌و پلانه كاری بۆ ده‌كرێت چونكه ئه‌وه جاری یه‌كه‌میان نیه ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره بریاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌وجه ده‌ده‌ن .
باشه ئه‌و پلانه بۆچیه ؟
وه‌ك باسم كرد له‌ناو پێكهاته‌ی پۆلیس و سوپای عێراقی خه‌ڵكانێك هه‌یه كۆن به‌عسی بوونه ئێستاش باس له‌گه‌رانه‌وه‌ی زیاتری به‌عسیه‌كان ده‌كرێت بۆ ناو سوپا‌و پۆلیس گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌وانه بۆ ناوچه‌كانی خانه‌قین وجه‌له‌ولا و ناوچه‌كانی تر ده‌بێت هۆیه‌ك بۆ دروست بوونی ئێش و ئازار بۆ ناوچه‌كه وه ئه‌گه‌ر ئێش و ئازاریان بۆ ناوچكه دروست كرد ئه‌و كات زامه‌كه گه‌وره تر ده‌بێت .
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆ كوژی له خانه‌قین رویدا باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه پلانێك بوبێت له‌ناو حكومه‌تی عێراقی دارێژرابێت تا بڵێن ره‌وشی ئه‌منی خانه‌قین خراپه‌و پێویستی به ئۆپراسیۆنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سوپای عێراق بێته ناو شار تا چه‌ند تۆ له‌گه‌ل ئه‌م بۆ چونه‌ی ؟
من ناتوانم بڵێم سه‌د له‌سه‌د ئه‌م كرده‌وه‌یه حكومه‌تی عێراق سه‌د له سه‌د له پشته‌وه‌یه‌تی به‌ڵام به ته‌ئكید خه‌لكانێكی كۆنه به‌عسی كه له‌ناو حكومه‌تی عێراق هه‌ست به جموجۆلیان ده‌كرێت له‌وانه‌یه تیرۆرستانیان راسپاردبێ كارێكی له‌م شێویه ئه‌نجام بده‌ن تا ئالۆزیه‌ك له‌ناوچه‌یه دروست بكه‌ن
له رووی ئیداریه‌وه تاچه‌ند ئیداری خانه‌قین هاوكاری دۆست ولایه‌نگرانی پاره‌تیه كه كاریان به‌دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ته ؟
تا ئێستا هاوكاری وامان نه‌بینیوه به‌م دوایه لیستێكمان داوه له‌وانه‌یه هه‌ندێك دامه‌زرابن هه‌ندێك هه‌ر وه‌ڵامیشیان نه‌درابێته‌وه من بۆ شه‌هیدانیش داوام كردوه به‌ڵام وه‌ڵام نه‌بووه له‌وانه‌یه به شه‌خصی هه‌ندێك دۆست ولاینگرانمان كاریان بۆ خۆیان كردبێت به‌ڵام وه‌ك پێویست ئیداری خانه‌قین سه‌باره‌ت به دامه‌زراندن و زه‌وی مه‌سه‌له‌كانی تر هاوكارمان نه‌بوونه
پێت وایه كێ بركێ‌ی حزبی له‌م سنوره هه‌یه رۆڵی پارتی له‌م ناوچه‌یه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگَینی ؟
ئه‌و مونافه‌سه‌یه هه‌یه به‌ته‌ئكید هه‌رچه‌نده ئه‌مه راوه‌ده‌ستێت له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی خه‌ڵك به‌ڵام له ئاستی لق و مه‌ڵبه‌ند له‌وانه‌یه ئه‌و كێ بركێیه تۆزێك كه‌متر بێت به نیسبه‌ت رۆلێ پاره‌تیش ئه‌و روون و ئاشكرایه پارتی له‌م ناوچه‌یه چ رۆڵێكی نیشتمان په‌روه‌ری هه‌یه چونكه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوونه پاشان هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانێ پارتی له خانه‌قین و ناوچه‌كه خاون چ پێگه‌و جه‌ماوه‌ركه .
ئه‌گه‌ر شتێك مابێت ئاماژه‌ی پێبكه‌ین ؟
سوپاس بۆ ئه‌رك وماندوبونتان .
|