فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ، راوێژكاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد: وه‌فدێكی پارته كوردییه‌كانی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د تورك گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه.
ده‌باغ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌فدێکی پارتی ئاشتی‌و دیموکراسی “BDP” باکووری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د تورك‌و ئه‌ندامێتی ئایسه‌ل ئۆغلوو چه‌ند ئه‌ندامێکی باڵای پارتی ناوبراو گه‌یشته شاری هه‌ولێرو بڕیاره له‌گه‌ڵ مه‌سعود به‌رزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دا كۆببنه‌وه.
سه‌ردانی وه‌فدی كورده‌كانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان چوار ڕۆژ دهخایهنێتو له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌شدا، وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم تاووتوێی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی له شاری هه‌ولێر ده‌كات. |