فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ناره‌زایی خۆی له برِیاری ده‌سگیركردنی پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكهچی زانا و دیموكراتخواز و ئاشتیخوازی ناسراوی تورك دهربرِی، كه جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیا نیشان داوه.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی نووسه‌رو رۆشنبیر و ئه‌ندامی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند : مامۆستا ئیسماعیل بێشكهچی ساڵانێكی درێژه پشتیوانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیموكراتییانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد نیشان داوه، به‌وه‌ش بۆته سومبولی دۆستانه‌ی تورك و كورد، چونكه پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكهچی به‌و هه‌ڵوێسته هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد پیشان ده‌دات كه ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی برایه‌تی و دۆستایه‌تی كورد و تورك .
گووتیشی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك له هه‌ر میلله‌تێك پشتگیری مافی ره‌وای میلله‌تێكی دیكه بكات ئه‌وا له رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌بێته هۆی دۆستایه‌تی و هاوكاری، ئێمه‌ش به ناوی دۆستایه‌تییه‌وه، داوا له حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین ئازادی پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكهچی بپارێزیت كه هه‌میشه جێگه‌ی رێز و شانازی دیموكراتیخوازانی كورد و تورك بووه.
ئیسماعیل بێشكهچی به‌هۆی وتارێكه‌وه، برِیاری دادگایی كردنی بۆ ده‌رچووه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هانی تیرۆر ده‌دات. |