گه‌رمیان مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن (15) دانیشتووى گه‌ره‌كى شه‌هیدانى كه‌لار به هۆى خراپبوونى كۆمپیوتهرهكهيهوه دواى بێ هیوابوونى له چاكردنه‌وه‌ى گوله‌یه‌ك ده‌نێت به‌خۆیه‌وه و كوللهكه به‌ر قۆڵى ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌رى بنكه‌ى پۆلیسى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار (كامه‌ران جاسم) به پامنێرى راگه‌یاند؛ ئه‌و مێرد منداڵه ناوى (هیوا سه‌عید)هو دانیشتووى گه‌ره‌كى شه‌هیدانى كه‌لاره‌و به گوته‌ى ناوبراو دواى ئه‌وه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كه‌ى تێكده‌چێت ده‌یباته لاى وه‌ستایه‌ك و چاكى ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كه ده‌گاته ماڵه‌وه دیسانه‌وه كۆمپیته‌رى (هیوا) تێكده‌چێت و دواى ئه‌وه‌ى زۆر ده‌ستكارى ده‌كات بۆى چاك نابێته‌وه بێزار ده‌بێت و له ئاكامدا به چه‌كى كلاشینكۆف گوله‌یه‌ك ده‌نێت به‌خۆیه‌وه و ئه‌و گوله‌یه به‌ر قوڵى ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى ده‌كرێت. |