موحسین سه‌عدونی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانیی، رۆژی چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا كه تایبه‌ته به عێراق “رایه‌ك ده‌سه‌پێنێت له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نابێت”.چونكه هه‌موو ئاماژه‌كان واده‌رده‌خه‌ن كه “له‌توانادا نییه” به‌ر له رۆژی 4/8 دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان ئه‌نجامبدرێت.
سه‌عدون له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “هه‌موو ئاماژه‌كان وانیشانده‌ده‌ن كه به‌ر له رۆژی 4ی ئاب دانیشتنی په‌ڕله‌مان ئه‌نجامنادرێت، كه واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ت به عێراق”.
روونیشیكرده‌وه كه “ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنه‌كه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێك بسه‌پێنێت كاریگه‌ری سه‌لبی لێبكه‌وێته‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نه‌بێت”.
جێی باسه بڕیاره نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌میانی كۆبونه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش بكات.
سه‌عدون ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناتوانێت له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا بگاته چاره‌سه‌رێك مایه‌ی ره‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق بێت”. هێماشی بۆ ئه‌وه كرد “به‌ڵام ئه‌نجومه‌نه‌كه رایه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ر سه‌ركرده عێراقییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت |