هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در په‌نایان بردۆته به‌ر مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه عه‌لی سیستانی بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كێشه‌ی نێوان خۆیان و نوری مالكی بێنن، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ عه‌لاوی داپه‌یمانی ده‌به‌ستن.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌ن بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در په‌نایان بردۆته به‌ر سیستانی كه مالكی رازیبكات واز له خۆكاندیدكردنه‌وه بێنێت، ئه‌گینا هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، لایه‌نه شیعیه‌كان له‌نێو خۆیاندا رێكه‌وتوون كه سیستای قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكات و هه‌موو لایه‌كیش به بڕیاری ئه‌و رازیین.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی دركاندوه، لایه‌نه شیعه‌كانی ناو ئیتیلافی نیشتمانی هه‌موویان كۆكن له‌وه‌ی دژی مالكی بن و له‌گه‌ڵ عه‌لاویدا گفتوگۆی جدی ده‌ست پێبكه‌ن چونكه ئه‌و نه‌رمی زیاتری نواندوه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بده‌ن رای مه‌رجه‌عیه‌تی گه‌وره عه‌لی سیستانی وه‌رده‌گرن و قسه‌ی ئه‌و دوا بڕیاره. |