لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سیاسی‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌یتی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ شكستی نوخبه‌ی سیاسیی عێراقیدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، زۆرێك له وڵاتانی جیهان ئینتدابكردنی عێراقییان پێ باشتره له‌م دۆخه‌ی ئێستا.
ئه‌سه‌سه‌رد كه هاوكات سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی یه‌كێتییه، به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “خه‌ریكه بۆچونێكی به‌هێز له‌جیهاندا دروست ده‌بێت تاوه‌كو عێراق بكرێته وڵاتێكی ئینتیدابی چونكه دوای هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتییانه نوخبه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته نه‌یتوانی حكومه‌ت پێكبهێنێت”.
ناوبراو پێی وابوو “ئه‌گه‌ر تاوه‌كو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق به‌مشێوه بنبه‌ستییه بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری كردنی عێراق به‌وڵاتێكی ئینتیدابی به‌هێزتر ده‌بێت”، وتیشی “زۆرێك له‌وڵاتان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌نوخبه‌ی سیاسی له عێراق به‌م ئاسته‌ی ئێستایانه‌وه ناتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن، بۆیه ئینتیدابكردنی عێراقیان پێ باشتره له‌م دۆخه‌ی ئێستای”.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد پێی وابوو “كۆبونه‌وه‌ی مانگی ئاینده‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كانی عێراق، كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت چونكه نوخبه‌ی سیاسیی عێراق نه‌یتوانیوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات”.
ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام دراوه به‌ڵام هه‌تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان‌و پێكهێنانی حكومه‌ت رێك نه‌كه‌وتوون‌و مشتومڕێكی زۆر له‌ئارادایه ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی مافی پێكهێنانی حكومه‌ت‌و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌یه، هاوكات تا ئێستا چه‌ند جارێك دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێ دواخراوه هه‌تا بوار بدرێته لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێكه‌وتنێك. |