له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی زه‌واجی موتعه مه‌سه‌له‌یه‌كی فقهییه‌و راسته‌وخۆ شۆڕنابێته‌وه بۆ ناو زانستی ده‌روونی، بۆیه ئه‌مجاره‌یان مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌فیقهی ئیسلامی ئیستیعاره ده‌كه‌م بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د میره‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی.
بێگومانیشم له‌وه‌ی ئه‌و، فه‌قێیه‌كی ده‌رچووی حوجره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامییه، زۆر دوور نییه له‌و مه‌سه‌له فقهیانه‌و ماف‌و ئه‌ركی به‌رامبه‌ر له‌ناو پرۆسه‌یه‌كی سیاسی ده‌زانێت‌و ناچمه ناو ورده‌كارییه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی نووسینێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی یه‌كێك له‌ڕۆژنامه‌نووسانی پێشوی ئه‌و گۆڤاره بخوێنێته‌وه، نه‌ك به‌ڕه‌شوسپی، به‌ڵكو به‌مله‌وه‌نی، ده‌توانێت چیرۆكی ئه‌و شه‌راكه‌ته‌ی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و یه‌كێتی نیشتمانی له‌لایه‌ك‌و ئه‌حمه‌د شه‌شۆیی‌و گۆڤاری لڤین له‌لاكه‌یتر ببینێت. به‌بێ رتوش ته‌ماشابكات كێ شاباشی كێ ده‌كات.
كاك ئه‌حمه‌د شه‌شۆیی، دووجار چووه‌ته ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌و هیچ جاریش به‌بێ ماره‌یی سیاسی لێیده‌رنه‌چووه. جاری یه‌كه‌میان به‌پێشه‌كی له‌یه‌كێتی‌و پاشانیش به‌موئه‌خره له‌یه‌كگرتوو. له‌هه‌ردوو پرسه‌كه‌دا لایه‌ك قازانج‌و لایه‌ك موتعه‌ی سیاسی لێوه‌رگرتووه. كه‌چی ئێستا تازه به‌تازه شه‌ڕی پاكیزه‌یی پیشه‌ییمان له‌گه‌ڵ ده‌كات‌و نایه‌وێت كۆمه‌ڵگه باس له‌په‌یوه‌ندی شه‌رعی ئه‌و، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی بكات‌و فه‌سادی پاره وه‌رگرتن له‌یه‌كێتی بیربهێننه‌وه.
دڵنیام له‌ناو فه‌زای فه‌سادی سیاسی‌و ئه‌خلاقی ئه‌م وڵاته‌ماندا، مه‌سه‌له‌ی گه‌لێك گه‌وره‌و پڕ بایه‌خ هه‌ن، ده‌بوو سه‌رقاڵیان بین‌و خه‌ڵكیان لێئاگاداربكه‌ینه‌وه. من له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌م كه وابیرده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: «پاره‌وه‌رگرتنه‌كه‌ی لڤین له‌سكرتێری گشتی یه‌كێتی‌و زه‌كاته‌كه‌ی له‌یه‌كگرتوو، دڵۆپێكه له‌ناو ده‌ریای ئه‌و فه‌ساده‌ی له‌م فه‌زا سیاسییه‌ی هه‌رێمدا، ژینگه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریشی پیسكردووه.»
به‌ڵام به‌خشیش‌و كۆمه‌كه‌كه‌ی یه‌كێتی‌و یه‌كگرتوو بۆ گۆڤارێك، كه‌ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌ندامێك له‌ناو خێزانی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆ حیسابی بۆ بكرێت، هه‌ر فه‌ساده‌و ده‌بوو به‌لای ئه‌حمه‌د شه‌شۆیی وه‌ك پاره‌ی هه‌تیو حه‌رام بووایه‌و جیاوازی نه‌بوایه له‌و مه‌كره‌مه‌و پاره‌هه‌ڵڕشتنه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی وابه‌سته حه‌ڵاڵ كراوه. ئێستاش تێنه‌گه‌یشتین ئه‌م نووسینانه‌ی بۆ سه‌رنووسه‌ری لڤینی تووشی هستریا كرد‌و په‌نای بۆ كۆمه‌ڵێك موفره‌داتی دژی ئێمه به‌كارهێنا، كه‌رووی میساقی شه‌ره‌فی گۆڤاره‌كه‌ی خۆی پێڕه‌شكرد.
به‌ڵام ئه‌م فه‌زای پڕ گومان‌و ماستاو و ریایكردنه، هه‌ر وابووه. تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه من كه‌رامه‌تم پارێزرا كه‌هاوبۆچوونی كاك ئه‌حمه‌د بووم، به‌ڵام كه‌جیاوازبووم‌و ته‌نها ره‌خنه‌یه‌كم گرت، با كاك ئه‌حمه‌د په‌یامی ئاكاری رۆژنامه‌نووسی‌و میساقی شه‌ره‌فی گۆڤارێكیشی نووسیبێت، باخاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریش بێت، ئاماده‌بوو به‌و شێوه‌یه وه‌ڵاممبداته‌وه، كه‌مه‌گه‌ر له‌مامۆستای مامۆستا جنێوفرۆشه‌كان بوه‌شێته‌وه.
من له‌نووسینی پێشوومدا، نه‌هاتووم په‌لاماری كه‌سێتی ئه‌و یان بنه‌ماڵه‌كه‌ی بده‌م، تا ئه‌ویش بێت به‌و چاوقایمییه په‌لاماری خێزانه‌كه‌م (مه‌به‌ستم دایك‌و باوكمه) بدات. دایكم، كه‌تا كۆچی دواییكرد، وه‌ك زۆرینه‌ی زۆری هه‌موو دایكه به‌شمه‌ینه‌ته‌كانی ئه‌م هه‌رێمه، به‌ئاواره‌یی‌و كارگوزاری‌و به‌دبه‌ختی‌و هه‌ژاریی‌و قوربانی ده‌ستی شه‌ڕی ناوخۆ، كۆشێ سه‌رخێزانی په‌روه‌رده‌كرد. ئه‌وه چ ئاكارو چ پره‌نسپێكه تۆ بێیت له‌بری گفتوگۆی پیشه‌یی، به‌فه‌رهه‌نگی په‌لاماردانی قه‌برو گۆڕی مردووه‌كانمان، گۆڤاره‌كه‌ت بخه‌یته به‌ر دیدی خوێنه‌رانت.
ئایا كاك ئه‌حمه‌د شه‌شۆیی نیازی وایه به‌م شێوه‌یه ته‌له‌به‌كانی فێری جه‌ده‌ل‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه بكات؟ ئایا شه‌شۆیی باوك، شه‌شۆیی خاوه‌ن خێزان، شه‌شۆیی سه‌رنووسه‌ر، پاش ئه‌و جنێوانه به‌خێزانی من، رووی هه‌یه ئه‌و جنێوانه له‌به‌رده‌م خێزانه‌كه‌یدا بخوێنێته‌وه؟ باشه ئیتر چۆن له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی‌و له‌ناو ته‌له‌به‌و هاوڕێیانی باس له‌ئه‌خلاقیاتی كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات؟
كاك ئه‌حمه‌دی شه‌شۆیی له‌بری ئه‌وه‌ی بێت ئایه‌تێكی قورئان بهێنێته‌وه یان حه‌دیسێك ته‌فسیربكات بۆ ئه‌و هه‌موو زه‌كات‌و خیرو سه‌ده‌قه‌یه‌ی له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ریگرتووه. له‌بری ئه‌وه‌ی به‌وته‌ی خه‌لیفه‌یه‌ك، ئیمامێك یان زانایه‌كی ئیسلامی، پاساو بۆ وه‌رگتنی پاره‌ی سیاسی‌و زه‌كاته‌كان بهێنێته‌وه، دێت شیكار بۆ رابردووی من ده‌كات. رابردوویه‌ك، كه‌كاره‌كته‌ره‌كانی دایك‌و باوك‌و كۆمه‌ڵێك خوشك‌و برای دڵسۆزن، كه‌وه‌ك هه‌موو خێزانێكی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ر ساڵه‌و له‌شارێك ژیانیان دروستكردووته‌وه‌و قوربانیی ده‌ستی هه‌موو ئه‌و مه‌زڵومیه‌ته بوون، كه به‌سه‌ر هه‌مووماندا هاتووه. رابردوویه‌ك كه‌تا هه‌نووكه شانازیم به‌مێژووی خۆمه‌وه كردووه له‌ناو حزبی شیوعی كوردستاندا. نه‌ك وه‌ك كاك ئه‌حمه‌د شه‌شۆیی كه‌باس له‌خه‌باته‌كه‌ی ناو مزگه‌وته‌كانی یه‌كگرتوو بۆ ده‌كه‌یت، توشی هیستریا بێت.
هێرشێك له‌كه‌سێكه‌وه كه‌ئیدعای ئه‌وه ده‌كات «یه‌كه‌م میساقی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌نووسی كوردی نووسیبێت » تیایدا هاوپیشه‌یه‌كت بكه‌یت به«ساقیته»و په‌لاماری قه‌بری دایكێكی به‌دبه‌ختی كۆچكردوو بدات، هه‌ر له فه‌رهه‌نگ‌و ره‌وشت‌و میساقه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د میره جێیده‌بێته‌وه، له‌كۆتایشدا هیوادارم دایكم لێی ببورێت.
لة دةستور وةركراوة |