هه‌رچه‌نده داتایه‌كى دروست له‌به‌رده‌ستدانییه بۆ دیارى كردنى ڕێژه‌ى كۆى دانیشتووانى هه‌رێم، به‌ڵام به‌پێى هه‌ندێ له ئامار‌و سه‌رچاوه‌كان بێت ڕێژه‌ى دانیشتووانى هه‌رێم خۆى له‌نێوان چوار ملیۆن و نیو تاوه‌كو پێنج ملیۆن كه‌س به‌سه‌ره‌وه ده‌بینێته‌وه‌و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش دابه‌ش بووه به‌سه‌ر پێكهاته جیاجیاكان و له‌رووى ته‌مه‌ن و ئاستى خوێنده‌وارى و ئابوورى و بارى رۆشنبیرى و شارنشینى و هه‌روه‌ها گوندنشینى و....
له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى له‌م جۆره‌دا ده‌یان رۆژنامه‌و گۆڤار ده‌رده‌چن، سه‌ره‌ڕاى بوونى ڕێژه‌یه‌كى زۆر له كه‌ناڵى لۆكاڵى و ئاسمانی و چه‌ندان رادیۆ‌و ماڵپه‌ڕه‌كانى ئینته‌رنێت و ته‌نانه‌ت بوونى مۆبایل و زۆر هۆكارى دیكه‌ش كه ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان به‌سه‌ر توانست و ئاره‌زوو و بارى سایكۆلۆژى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه.
بوونى ئه‌و هۆكاره زۆره‌ى بڵاوكراوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، نیشانه‌ى كرانه‌وه‌و هوشیارى ده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه‌وا هه‌رێم به‌خێرایی به‌ره‌و كرانه‌وه‌و دیموكراسى ده‌چێته پێشه‌وه‌و ئه‌م هۆكارانه‌ش كه‌م و زۆر بونه‌ته هۆى پێشكه‌وتن و هوشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كان و ئاراسته‌كردنى كۆمه‌ڵگه به‌ڕووى جیهانى ده‌ره‌وه‌و پێشكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و شاره‌زابوون له رووداو‌و پێشهاته جیهانى و ناوخۆیی و شیكردنه‌وه‌یان بۆ مه‌به‌ستى زیاتر تێگه‌یشتن له جموجۆڵه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و هونه‌رى و ته‌نانه‌ت وه‌رزشى و...
ئه‌مه‌ش رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كى پۆزه‌تیڤانه‌یه كه‌وا به‌هۆى زۆرى ئه‌و بڵاوكراوه رۆژنامه‌وانیانه‌وه هاتۆته‌كایه‌وه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاریگه‌رى و خاڵ و لایه‌نه پۆزه‌تیڤییه‌كانى رووه‌و هه‌ڵكشان بچێت و له ئاینده‌یكى نزیكیشدا جۆر‌و ستایلى دیكه‌ش بێته مه‌یدانه‌كه‌وه كه له‌ژێر كاریگه‌رى پره‌نسیپ و بنه‌ماكانى میدیاى جیهانى ده‌بێت و ئه‌مه‌ش سوودى بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌بێت و پێویسته له ئێستاوه ئیشى بۆ بكه‌ین به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تگه‌یاندن به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بێ جیاوازى بۆچوون و ره‌نگ و ئایین و نه‌ته‌وه‌و زمان و ته‌واوى جیاوازییه‌كانى دیكه‌ى نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى و ده‌بێ هه‌موومان له‌سه‌ر ڕابێین كۆمه‌ڵگه به جیاوازییه‌وه جوانه‌و ژیان تێیدا بایه‌خى زیاترى هه‌یه، به‌مه‌رجێك دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه‌بێت و رۆڵى فه‌رامۆش نه‌كرێت له‌یه‌ن ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆزه‌تیڤییه‌ى زۆرى بڵاوكراوه‌كان هێناویه‌ته ئاراوه، لایه‌نى نێگه‌تیڤیشى هه‌یه‌و ده‌كرێت بۆ باشتركردنى به‌ستایلێكى دڵسۆزانه ئیشى بۆ بكرێت و میدیاى كوردى له‌م ئاڵۆزییه‌ى تێیكه‌وتووه رزگارى بێت و خه‌ڵكى واته خوێنه‌ر له نێگه‌تیڤییه‌كانى ئه‌م زۆرى و بۆرییه‌ى بڵاوكراوه‌كان هوشیارو ئاگادار بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌بێته هۆى به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادى ڕده‌ربڕین و كاركردن و جۆرى كاركردنه رۆژنامه‌وانییه‌كان.
زۆرى بڵاوكراوه‌كان بۆته هۆى دابه‌زاندنى ئاست و ڕێژه‌ى خوێنه‌ران، ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆری و تێكه‌ڵاوى بڵاوكراوه‌كانه‌وه‌یه كه تاراده‌یه‌كى زۆر تایبه‌ته‌مه‌ندى و ئاراسته‌ى ئیشكردنیان بۆ خوێنه‌رانیان دیار نییه، واته خوێنه‌ر كاتێك گۆڤارێك یان رۆژنامه‌یه‌ك ده‌كڕێت نزیكه‌ى دوو بابه‌ت یان سێ بابه‌ت په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه، ئه‌گینا باقى بابه‌ته‌كانى تر په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه نییه‌و ئه‌مه‌ش به‌هۆى غیابى تایبه‌تمه‌ندێتییه‌وه‌یه‌و تێكه‌ڵاوى له په‌خشكردنى جۆرى بابه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه‌و خوێنه‌ر ناچاره بۆ بابه‌تێك، یان راپۆرتێك رۆژنامه‌یه‌ك یان گۆڤارێك بكرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارى نێگه‌تیڤ و بێزاری به‌دواوه داده‌بێت و ده‌بێته هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى خوێنه‌ر له كڕین و خوێندنه‌وه‌ى بڵاوكراوه رۆژنامه‌وانییه‌كان.
هه‌رچه‌ندى بڵاوكراوه‌كان ڕه‌چاوى تایبه‌تمه‌ندێتی بكه‌ن، هێشتاكه كه‌مه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ڕاكێشانى سه‌رنج و ئاره‌زووى خوێنه‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌و به‌كولتووركردنى پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه لاى كۆمه‌ڵگه‌و وه‌رگرتنى زانیارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌نێو كۆمه‌ڵگه‌داو به‌جێهێشتنى ئه‌و كاریگه‌رییه رۆشنبیرییه‌ى كه كۆمه‌ڵگه پێویستێتى، به‌مه‌رجێك ئه‌و زانیارییانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرێن تینوێتى خوێنه‌ر بشكێنن به پێدانى زانیارى دروست و زانستى و ورد، كه‌وا ئه‌م ڕێگه‌و هۆكارانه‌ن كۆمه‌ڵگه پێش ده‌خه‌ن و ته‌ندروستانه به‌پێى هه‌ڵومه‌رجه‌كان ده‌چێته پێشه‌وه‌و هاوشانى گۆڕانكارییه جیهانییه‌كان ده‌چێته پێشه‌وه.
Shaxewan_braim@yahoo.com |