..moreas.1978@yahoo.com
نێو شێروان مسته‌فا ناوێكى دیارى گۆره‌پانى سیاسیه له كوردستان لاپه‌ركانى مێژوى خه‌باتى ئه‌م پیاوه پرێتى له شه‌ر وئاژاوه بۆ نه‌یاران وسه‌روه‌رى بۆ خۆى پێم وانیه ئه‌م پیاوه له ساڵێك مانگێك به هێمنى ژیابێت هه‌میشه له هێرش كردن بووه بۆ سه‌ر نه‌یارانى قه‌ت سه‌رسام نه‌بووه به كرداره جوانه‌كانى چوارده‌ورى ئه‌و له یه‌قینه‌وه هه‌میشه له بۆسه‌دابووه عه‌قلیه‌تى شه‌رناگێزى هه‌میشه له په‌نجه‌كانیه‌وه تا كه‌له سه‌رى داگیركراوه كرداره‌كانى دلالت ومه‌دلولى خۆى هه‌بووه كه‌سێك میراتگیرى فانتزیاى شه‌ر بێت ئێستا هیچ ئومیدى لێ به‌دى ناكرێت كه‌سێك ته‌واوى خه‌بات وره‌نج وپێشمه‌رگایه‌تى دیل كوشتن ودێ وێران كردن و دوو بره‌كى بێت قه‌ت تیشكى رۆژ وگۆران چاوه‌روانى ناكات تا به‌سه‌ریدا بروانن , له هه‌لوێست ده‌ربیندا پیش خۆى هه‌میشه چوار ده‌وره‌كه‌ى ت‌ئ ده ئاڵێنى له هێمنیش خۆى ناپارێزێ له هه‌لمَه‌ت بردن و بیركردنه‌وه بۆ بۆسه دانان به جل و به‌رگێكى ساده پیاسه ده‌كات له‌گه‌ل سه‌رابه‌كانى خۆى ده‌كات بۆیه هه‌میشه له چاو سێبه‌ره زله‌كانى له خۆى ده‌روانێت نازانێ گه‌ورىى سێبه‌ر بچوك بونه‌وى مرۆڤه‌كانى به دواوه ده‌بێت , كه‌سێك بۆنى خوێن له مێشك و ویژدانى بجولێت چاوه‌روانى هیچ هه‌ناسیه‌كى شادى لێناكرێت , گۆران قه‌ت به پێنوس و قسه زله‌كانى لاپه‌ره‌ى رۆژنامه روو زرده‌كان ناكرێت میله‌ت رابردوو ده‌كاته سه‌نگى مه‌حه‌ك داهاتووش ده‌كاته پێوه‌ر به‌ڵام نیوشیروان نه رابردووى پره له‌سه‌روه‌رى نا داهاتوو ده‌بێته پێوره بۆیى چونكه وه‌ك دیاره ئه‌م پیاوه را رایه كه‌سانى راراش قه‌ت به ئارامى ناتوانن بریار بده‌ن قه‌تیش ناتوانن هه‌موو جوانیه‌كانى وڵات به نیگاى چاوه‌كانیان ببینن ئه‌وان له وه‌هم ده‌ژین وه‌همى ده‌سه‌ڵات وه‌همى گه‌رانه‌وه بۆ بریارى تاك ره‌وى ... |