هه‌فته‌ى ڕابردوو نوسینگه‌ى سلێمانى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆمه‌كى به‌سه‌ر(520)خێزانى ئاواره‌ى قه‌ندیل دا دابه‌شكرد له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسینگه‌ى سلێمانى هاتووه كۆمه‌كه‌كه بریتیه له (35كیلۆ برنج و 25كیلۆ خۆراكى دى وه‌ك ڕۆن شه‌كر و فاسۆلیا و كه‌ل و په‌لى پاكژكردنه‌وه له‌ناوچه‌ى ده‌ره‌كۆترى له‌پشت ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو شایانى ووتنه هه‌رله‌سه‌ره‌تایى ده‌ستپێكردنى ئه‌م تۆپبارانه‌وه خاچى سوور نوسینگه‌ى سلێمانى كۆمه‌كى به‌سه‌ر (236)ماڵى تردا دابه‌شكرد پێویسته بوترێت خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى وه‌كو ڕێكخراوێكى بێلایه‌نى سه‌ربه‌خۆ و مرۆیى كارده‌كات بۆ هاوكارى كردن و كۆمه‌ك كردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به‌هۆى توندووتیژى چه‌كدارى شوێنى خۆیان جێده‌هێڵن خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌ماى مرۆیى و به‌پێى ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ى به‌هاناى ئه‌م خه‌ڵكه‌وه ده‌چێت دابه‌شكردنى ئه‌م كۆمه‌كه ئاواره‌كانى بنارى قه‌ندیلى خۆشحاڵ كرد به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد ئه‌گه‌ر خاچى سوور به‌هانایانه‌وه نه‌هاتبا له‌سه‌ره‌تاى تۆپبارانه تائێستا چاوه‌ڕوانى كاره‌ساتى مرۆیى ده‌كرا به‌ڵام هوشیار مسته‌فا له‌خاچى سوور ئه‌وه‌ى ڕوونكرده‌وه كه‌كرێى ئاوى خواردنه‌وه‌ش ده‌گرنه ئه‌ستۆى خۆیان، |