كۆتایی هاتنی خولی ( شیاندن و پەرەپێدان )ی مامۆستایانی پەیمانگەی ڕوناکی
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشی قوتابخانەو پەیمانگە ناحكومییەكان و (بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان) وە بە بەشداریكردنی سەرجەم مامۆستایانی پەیمانگەی ڕوناكی خولی ( شیاندن و پەرەپێدان )ی مامۆستایانی پەیمانگەی
ڕوناکی كە ماوەی ٩ ڕۆژ بەردەوام بوو. كۆتای هات.
خولەكە لەلایەن چەندین مامۆستای بەئەزمون و شارەزا لە بوارە جیاوازەکانی پەروەردە و فێرکردن وترایەوەو.
ئەنجامدانی ئەم خولانە بۆزیاتر گرنگی دانە بە بواری پەروەردە و فێركردن و باشتر خزمەتکردنی فێرخوازان و بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندنە لە پەیمانگەكەمان.