کردنەوەی خولێکی تۆپی سەرمێز
لەدرێژەی کار و چالاکیەکانیدا پەیمانگەی ڕوناکی ناحکومی هەستا بە کردنەوەی خولێکی تۆپی سەرمێز بۆ خوێندکارانی پەیمانگەی ڕوناکی.
لە یاری کۆتایی خولەکەدا هەردوو خوێندکار بڕوا غەریب لە بەشی نەوت و ژیر کامەران لە بەشی کۆمپیوتەر ڕوبەڕوی یەک بوونەوە.
دوای یارییەکی بەهێز خوێندکار بڕوا غەریب توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.