گەشتی زانستی
لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٣ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی نەوت بە گەشتێکی زانستی سەردانی زانکۆی سلێمانی , کۆلێجی زانست، بەشی جیۆلۆجییان کرد و لە لایەن لیژنەی پێشوازی و سەرۆکایەتی بەشی جیۆلۆجی بە جوانترین و باشترین شێوە پێشوازیان لێکرا.
هەر لەو سەردانەدا خوێندکارانمان سەردانی تاقیگەکانی ( جیۆلۆجیای نەوت، جیۆفیزیک، وەرشە) کرد و ئاشناکران بە کۆی ئەو ئامێر و ڕاهێنانەی بۆ خوێندکاران پێویستن.
لەکۆتایدا خوێندکارانمان سەردانی گەلەری بەرد و خاوەکان و مێژووی نەخشێندراوی زەویان کرد .
پەیمانگای ڕووناکی سوپاسی سەرۆکایەتی بەشی جیۆلۆجی دەکات و هیوای سەرکەوتن بۆخوێندکارانیش دەخوازێت.